شەهید سەعد و رووداوەكەی كۆچۆ

12:53 - 2024-11-11
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە
شەهید سەعد حاجی بەشار

ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی 

شەهید سەعد حاجی بەشار، لەدایكبووی ساڵی 1988ی هۆزی مەنتكای ئێزیدیی گوندی (كۆچۆ)یە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندەكەی تەواو كردووە.
دوای گەڕانەوەی یەكێتی بۆ دەڤەری شنگال لە ساڵی 2003دا، پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە كۆمیتەی رێكخستنی شنگال. 
ساڵی 2013 بووە بە پێشمەرگە لە فەوجی 3ی لیوای 111ی یەكەی 70، لە چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆنی دژ بەگروپە چەكدارەكان بەشداریكردووە لە دەڤەری شنگال و دەشتی نەینەوادا.
رۆژی3/8/2014 كە تیرۆریستانی داعش شنگال و دەوروبەریان داگیركرد، شەهید سەعد ئێزیدی و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرگرییەكی قارەمانانەیان كرد و رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە، بەڵام لەئەنجامدا شەهیدكران و چوونە كاروانی نەمرانەوە.
دوای ئەوەش، لەرۆژی 15/8/2014  هەریەك لە حاجی بەشاری باوكی و رەعدی برای و زەكیە عیسا قاسمی دایكی كە دانیشتووی گوندی كۆچۆ بوون و هەموویان ئەندامی رێكخستنەكانی یەكێتی بوون، بە شێوەیەكی دڕندانە لەلایەن داعشەوە شەهیدكران.
شایانی بیرهێنانەوەیە، رۆژی 15ی ئابی 2014، دانیشتووانی گوندی (كۆچۆ) لەلایەن چەكدارانی داعشەوە پەلاماردران و بە شێوەیەكی دڕندانە خەڵكەكەی جینۆسایدكران كە ژمارەی شەهیدەكان گەیشتە 514 كەس.
هەروەها دانیشتووانی ئەم گوندە كەسانی رۆشــنبیر و كۆمەڵایەتی و پێشـــكەوتنخواز بوون و زۆرینەی هاووڵاتیـــانی گونــــدەكە، رێكخستن و لایەنگــــری یەكێتیی نیشتمانیی كوردســـتان بوون. بەگوێرەی هــــەندێــــك ســــەرچـــاوە، بیروبـــاوەڕی ســــــــــیاسی و پشتیوانیی هاووڵاتیـــــانی گونــدی كۆچــۆ بۆ یەكێتی، هۆكـارێكــی دیكــــە بـــووە كە لـــەلایەن هەنـــدێك لە عــەرەبە شـــــۆفێنییەكانی ناوچەكـــــــەوە، ناپاكییان لەگەڵدا بكـرێت و رادەستی داعش بكرێن.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان