پارێزگاری كەركوك كێشەی جووتیارانی دووبز چارەسەر دەكات

11:40 - 2024-11-12
کوردستان
129 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، لەگەڵ نوێنەر و ژمارەیەك لە جووتیارانی كوردی ناوچەكانی سەربەشاخ، گابەرە، سەرگەڕان، پەڵكانەی سەر بە قەزای دووبز كۆبووەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی لەلایەن سوپای عیراقەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
لەلێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، محەمەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی پەڵكانە، دەڵێت: لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی چارەسەركردنی كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكانی سەرگەڕان و پەڵكانە تاوتوێكران و پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەپێی یاسا ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە و بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لایەنی ستەملێكراو دەبین. راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عیراق ئامادەبوو، كە ئەركی سەربازیی ئەو ناوچانەی لەئەستۆیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان