خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیکردەوە لە گرنگی هەوڵی زیاتر بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ناوچە شوێنەواری و کەلەپورییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ سروشت و پێگەی مێژووییاندا بگونجێت.
ئەم لێدوانەی لە میانی پێشوازیکردن بو لە کۆشکی سەلام، ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2025 لە دکتۆر محەمەد حەسان نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لێپرسراوی نوێنەرایەتی هاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی).
لە میانی دیدارەکەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوای لە دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربکەن بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان، هەروەها سندوقێک دابمەزرێنن بۆ پاڵپشتیکردنی کاری ڕێکخراوە کەلەپورییەکان بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان و دۆخی ژینگەیی کە زیان بە ناوچە شوێنەوارەکان دەگەیەنێت بە شێوەیەک کە کەلەپوری عێراق بپارێزێت.
خانمی یەکەم ئاماژەیکرد بە گرنگی سود وەرگرتن لە شارەزایی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارە مرۆییەکان، بەتایبەتی لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ روفاتی قوربانییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ شکۆمەندییان بێتەوە، هەروەها دڵنیابوون لە بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی و دادپەروەری بێتەدی.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بانگهێشتی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد بۆ ئەوەی سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و شوێنەوار و کەلپوری ئەوێ ببینێت لە بەرامبەردا محەمەد حەسان سوپاس و پێزانینی خۆی بانگهێشتنامە و ویستی دەربڕی و ئامادەیی خۆی نیشاندا و ، جەختیکردەوە لەسەر ویستی خۆی بۆئەوەی گەنجینەی کەلتووری شارەکانی عێراق زیاتر ببینێت.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پاڵپشتی و خەمخۆری منداڵان لە عێراق کرا، کە تیایدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گرنگی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پەرەپێدان و پەروەردەکردنی منداڵان ڕوونکردەوە، هەروەها بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ باشترکردنی ژیانیان و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر دوپاتکردەوە کە بنەمای بنیاتنانی ئایندەیەکی بەهێز و بەردەوامە بۆیان، داوای دەستپێکردنی بەرنامەی دەستپێشخەریی کرد کە ئامانج لێی گرنگیدانە بە پەروەردە و تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بەر پەلاماری تیرۆریستیی کەوتون و کاریگەری زۆریان لەسەرە.
لای خۆیەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ویستی خۆی نیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی شوێنەوار و دابینکردنی شارەزایی لە بواری هەڵکەندن و دۆزینەوەی گۆڕەکان، جگە لە هاریکاریکردن لە دۆسییە مرۆییەکان و تەواوکردنی ئەو پڕۆژە و بەرنامانەی کە گەشەسەندنی بەردەوام بەدەست دەهێنن بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.