كوردستان لە چاوەڕوانیی دەوڵەتدا

12:07 - 2024-11-13
کەلتور
38 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە، لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە كە بە شێوەیەكی زانستی (موفید محەمەد نووری) نووسراوە و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
نووسەر لە كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات كە مێژووی بە دەوڵەتبوونی هەر نەتەوەیەك بێبەریی نییە لە ململانێ و جەنگی خوێناویی  و ئازار و تێكۆشان. واتە ئەو نەتەوانەی ئێستا لە جیهاندا خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن بەم دۆخە سەختانەدا تێپەڕیون و دەستبەرداری خەونی بە دەوڵەتبوونیان نەبوون. كاتی ئەوە هاتووە بە شێوەیەكی زانستی بپرسین كورد بۆچی تا ئەمڕۆ دەرگای بە دەوڵەتبوونی بۆ نەكراوەتەوە، سەرەڕای ئەم هەموو خەباتە سەخت و خوێناوییە، لەكاتێكدا خاوەنی هەموو تایبەتمەندییەكانی بوون بە دەوڵەت. 
نگین جەعفەر 

بابەتە پەیوەندیدارەکان