رۆژی 11/11/2024 لە گەلەری میدیا لە هەولێر هەشتەمین پیشانگای تایبەتی شێوەكاریی هونەرمەندی بە ئەزموون (عەبدولموتەڵیب گەردی) كرایەوە كە 25 تابلۆ لە خۆدەگرێت و گوزارشتن لە جوانی و پێگەی ژنی كورد.
هونەرمەند عەبدولموتەڵیب گەردی، پێشتر ئەم پێشانگەیەی لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان و شاری سلێمانی كردۆتەوە و دواجاریش لە هەولێر كردیەوە.
ئەم هونەرمەندە، پێشتر كاری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەكرد لە رێگەی تابلۆكانییەوە، بەڵام وەكو خۆی دەڵێت ئەمجارە كاری لەسەر جوانی و پێگەی ژنی كورد كردووە.
بەیاد مەریوانی