بەڕێوەبەرێتیی هونەری شێوەكاری هەولێر، پێشانگەیەكی تایبەتی خۆشنووسی بۆ هونەرمەندی دەستڕەنگین یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی دەكاتەوە.
پێشانگەكە، لەژێر ناونیشانی (گەوهەری وشە ناوازەكان)ە و سەرجەم تابلۆكان بە كانزای گرانبەهای ئەڵماس و زێڕ و زیوی پوخت و دەستكرد دروستكراون، كە رۆژانی 17 و 18 و 19/11/2024 سەعات 10:30 بەیانی لە هۆڵی میدیای هەولێر بەردەوام دەبێت.
ئەم پێشانگایە، یەكەم پێشانگەی لەم شێوەیەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە كە سەرجەم تابلۆكانی بە كانزای گرانبەها نەخشێنرابێت.
كۆمار مەسعود