خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بەخشرایە پڕۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین

12:01 - 2024-11-18
هەمەرەنگ
139 جار خوێندراوەتەوە

لە مەراسیمێكی شایستە و بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بەخشرایە پڕۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین.
لەوبارەیەوە دەوەن مەعروف بەڕێوەبەری رێكخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەز، بە دوالاپەڕەی وت: رۆژی شەممە 16/11/2024 لە هۆڵی سینەما سالمی شاری سلێمانی رێكخراوی رۆشنبیری بە دروشمی( ئازادیی لەسەربەخۆیی بەنرخترە)، چوارەمین خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بەناوی خولی مامۆستا بەشیر موشیر بەڕێوەچوو، بەپێی بڕیاری دەستەی شارەزایان، خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بۆ ئەمساڵ بەخشرایە پڕۆفیسۆر و زانای كورد د. وریا عومەر ئەمین. خەڵاتەكە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ تارا شێخ عوسمان پێشكەش بە پڕۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین كرا. 
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین ساڵی 1947 لە شاری كۆیە لەدایكبووە و بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی كوردیی لە زانكۆی بەغدا بە پلەی یەكەم وەرگرتووە و لە زانكۆكانی مۆسكۆ و لەندەن خوێندوویەتی و دبلۆم و بەكارلۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرای وەرگرتووە و زمانەكانی كوردی، عەرەبی، توركمانی، كلدانی، ئینگلیزی و روسی و فارسی دەزانێت و بە كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت و زیاتر لە هەزار وتار و لێكۆڵینەوە و كتێبی لەبارەی زمان و ئەدەب و فەلسەفە و مێژوو و زانست بڵاوكردۆتەوە. 

جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان