سەگێكی رۆبۆت چاودێریی شوێنی مانەوەی ترەمپ دەكات

10:07 - 2024-11-19
جیهان
63 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كاتێك هەوڵی تیرۆكردنیاندا، ئێستا بەشێوازێكی دیكە خۆی دەپارێزێت، هەروەها بەم دواییانە سەگێكی رۆبۆتی بەناوی سپۆت، لە دەوری هاوینە هەواری مارەلاگۆی لە فلۆریدا كە شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپە بینراوە پاسەوانی ناوچەكەی كردووە.
سپۆت لەلایەن كۆمپانیای بۆستن داینامیكسەوە پەرەی پێدراوە، ئێستا بەشێكە لە ئاسایشی دەزگای نهێنی ئەمریكا، سپۆتەكەی ترەمپ كە لە جێگەی نیشتەجێبوونی بینراوە، هیچ چەكێكی پێوە نەبەستراوە و لەسەری نووسراوە "DO NOT PET" واتا دەست بە سەگەكەدا مەهێنە.
سپۆت دەتوانرێت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت یان بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كاربكات ئەگەر پێشوەختە نەخشە رێگاكەی بۆ دیاریكرابێت، چەندین تەكنەلۆجیای چاودێری و كامێرا و هەستەوەری تێدایە، دەشتوانێت نەخشەی سێ رەهەندی دەوروبەرەكەی دروست بكاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان