دوێنێ، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، بەهاوڕێیەتی وەفدێكی مەڵبەند و محەمەد جاسم كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراكسیۆنی یەكێتی، سەردانی ژمارەیەك تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری پارێزگای نەینەوای كرد.
لە سەردانەكاندا بۆ لای شێخ ئەحمەد حمود تاها ئەمیری عەشیرەتی جحێشی و شێخ مەهدی ساڵح ئاغا دوبەردانی و قەوال بەهزاد، ئاراس محەمەد ئاغا لە تەندروستییانی پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی كرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەكی بۆ دووپاتكردنەوە.