ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پڕبەدڵ دەستخۆشی و پیرۆزبایتان لێدەکەم بۆ ئەو هەڵوێستە بەرپرسیارانەتان کە رۆژانی سەرژمێری گشتیتان کردە بۆنەیەکی گەورەی نیشتمانیی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و لە پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری ، بە گیانی پەرۆشی و هیممەتی شارستانیتان بەشداربوون لەم سەرژمێرییە و خۆتان و کەسوکارتان بە کەرکوکی تۆمارکردەوە.
دەشڵێت، لە کەرکوکی خۆشەویست رۆژانی سەرژمێری هەر ناونووسکردن و خۆتۆمار کردنی هاووڵاتیان نەبوو، بەڵکو وێستگەیەکی تری خەباتی مەدەنی و ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکوک و خەڵکە رەسەنەکانمان بوو کە لە شوێنەکانی تر نیشتەجێن.
ئاسۆ مامەند ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رووداوە بۆ ئێمە وەک سەرژمێری دێرینی ساڵی ١٩٥٧ گرنگە و هیوادارین پێکەوەش بنەما و بەڵگەی داهاتوو بن بۆ سەلماندنی رەوایەتی و خاوەندارێتی گەلەکەمان لە زێدی مێژوویی خۆی لە کە کەرکوک وەک شاری برایەتی و پێکەوەژیان، ببێتە دەسکەلای رەوا بۆ نەخشەرێی ماددەی ١٤٠ و هەموو ئیستیحقاقە دەستورییەکانمان لە عیراق.