لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێکراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی.
لەم کاتەدا هاووڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بە سەنتەی پەیوەندییەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
لەبەرئەوەی پێشتر راگەیەنرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا دەکەین لە سەرجەم ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لە ماڵەکایان بمێنەوە چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوا خێزان و دوا هاووڵاتی تۆمار دەکرێت.
سوپاس بۆ هاوکاریتان
دکتۆر دارا ڕەشید مەحمود
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم