بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى رایگەیاند، کاتژمێر 12ی ئەمشەو ئامێرەکانى تۆمارى دانیشتووان لەکاردەوەستن و پێویستە تاوەکو ئەوکاتە سەرجەم خێزانەکان تۆمارکرابن.
لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەى تۆمارکردن، ناوبراو گوتی، "لە دەسەڵاتى ژوورى باڵاى ئۆپراسیۆنى سەرژمێریی دانیشتووانە لە بەغدا ئەو بڕیارە بدات".
شوان جەبار، بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى راگەیاند، پرۆسەى سەرژمێرى بەشێوەیەکى ئاسایی بەڕێوەدەچێت، ئەگەر پاش کاتژمێر 12ی ئەمشەو هەرکەسێک تۆمارنەکرابێت، بڕیاردان بۆ تۆمارکردن یاخود بێبەشکردنى لە پرۆسەکە، لە دەسەڵاتى ژوورى باڵاى ئۆپراسیۆن دایە.
قۆناغى دووەمى سەرژمێریی دانیشتووان لە دوێنێ 20ی تشرینى دووەمەوە دەستىپێکردووە، قۆناغەکە قۆناغى تۆمارکردن، راستاندن و ناردنى داتای بۆ داتا سەنتەرى گشتیی لەبەغدا لەخۆگرت، بڕیارە لەماوەى 48 کاتژمێردا ئەنجامى پرۆسەى سەرژمێرى رابگەیەندرێت.