لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند زیاتر لە 10 هەزار سەربازی کۆریای باکوور هێنراونەتە بەرەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا و پێشبینی دەکەن بەمزووانە بەشداریی جەنگەکە بکەن.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی"ئەو سەربازانە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون و راهێنانیشیان پێکراوە، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە".