یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی

10:51 - 2024-11-24
عیراق
32 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی بودجە دەکات.
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێنچ تەوەر دەکات، کە تەوەری یەکەمیان دەنگدانە لەسەر رێککەوتنی نێوان عیراق و روسیا لە بواری ئاسمانیدا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ هەمواری ماددەی ژمارە ١٣ی یاسای بودجەی فیدرالی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥. كە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان.

هەروا لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای فرۆكەوانی مەدەنی و پرۆژەیاسای بەرگری شارستانی و قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتین و قوربانیانی حەمدانیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان