ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە چەمچەماڵ

02:18 - 2024-11-24
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکاتەوە کە لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و بە وردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە و کارەکانی تەواو بووە، ڕۆژی چوارشەممە 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات. 
ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن و بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتوچۆ. 
بۆ زانیاری کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات و سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (28) کامێرایە. 
بەهیوای پابەندبوونی هەموولایەک بە خێراییە یاساییەکان. 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان