بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان ئسرائیل و حیزبوڵا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

10:52 - 2024-11-27
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لەساڵێک هێرشی موشەکی و دوو مانگ شەڕی زەمینی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵا لە باشووری لوبنان،کە دەیان هەزار ئیسرائیلی و سەدان هەزار لوبنانی ناچارکرد ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتنی ئاگربەست لەنێوانیان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گرنگترین خاڵەکانی ناو رێککەوتنەکە بریتین لە:

حیزبوڵا و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە لەناو خاکی لوبنانەوە هیچ هێرشێک دژی ئیسرائیل ئەنجامنادەن، ئیسرائیل لە بەرامبەردا هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامنادات، چ لەسەر زەوی بێت، لە ئاسمانەوە بێت، یاخود لە دەریاوە.

ئیسرائیل و لوبنان داندەنێن بە گرنگیی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەم پابەندبوونانە رێگر نابن لە مافی ئیسرائیل یاخود لوبنان بۆ بەکارهێنانی مافی سروشتیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

ئاگربەستەکە پاش 63 رۆژ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و کوژرانی 3823 کەس و برینداربوونی 15 هەزار و 859 کەسی دیکە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 60 رۆژ دەبێت سوپای ئیسرائیل لەناو خاکی لوبنان بکشێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان