״رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگیرێتەبەر كە ئەركی وەزیفی دەقۆزێتەوە״

12:31 - 2024-11-27
عیراق
73 جار خوێندراوەتەوە

لە روونكردنەوەیەكدا، سەرۆكایەتیی كۆمار، دووپاتیدەكاتەوە «رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگیرێتەبەر كە ئەركە وەزیفییەكەی بقۆزێتەوە بۆ كاری شەخسی».
لە روونكردنەوەكەدا، هاتووە: یەكێك لە ئەندامانی لیوای سەرۆكایەتی، لەڕێگەی پەیوەندیی لەگەڵ هاووڵاتیان و بەكارهێنانی ناوی لێپرسراوان لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی، ئەركە وەزیفییەكەی قۆستووەتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە تایبەتەكانی خۆی، كە گوایە توانای ئەوەی هەیە و دەتوانێت كاریگەریی لەسەر دەركردنی بڕیارەكان هەبێت.
سەرۆكایەتیی كۆمار، لە روونكردنەوەكەیدا جەختدەكاتەوە كە تەواوی هەڵسوكەوتەكانی ئەو كەسە، تاكەكەسی و شەخسی بوون، هەروەك هیچ توانایەكی نەبووە بۆ دروستكردنی كاریگەریی لەسەر دەركردنی هیچ بڕیارێكی پەیوەست بە كاری سەرۆكایەتیی كۆمار، سەرۆك كۆمار-یش هەر كە ئاگاداركرایەوە لە بابەتەكە، فەرمانی دا بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەو كەسە و دەستبەجێ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو كەسە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان