مردن بە کاتی بەهار

12:38 - 2024-11-28
ئەدەب و هونەر
91 جار خوێندراوەتەوە

ئیبراهیم هەورامانی 



(١)

دەستەکانم، خاڵین.
گیرفانم پڕە لە جگەرەی قامیش و
وردە توتن.
دڵم تا دێت، تەنیایی
بچوکی دەکاتەوە.
هاکا وتیان بووبەهەڵم.
ئەوەی ماوەتەوە و
شانازی پێوە دەکەم،
خەیاڵمە،
خەیاڵ..
پڕ،پڕە لەتۆ!
(٢)
بۆئەوەی،
هەست بە بێ نیشتمانی نەکەم.
خودا،
عاشقی تۆی کردم!
*  *  **

(٣)
چاوەڕوانی،
چاوەڕوانی،
چاوەڕوانی،
دەنگی پێی مەرگ!

*  *  *
(٤)
چ زوو،
دەزانن،غەریبم.
کاتێک،
دەستەکانم،
بەتەنیا،
لەناو هەوادا دێن و دەچن!

(٥)

کەس وەک تۆ،
پایز،
دڵخۆش ناکات!

* *  *
(٦)
هەنارەکە،
شەق،شەق دەبێت.
هەور،
بە ئاسمانەوەیەو
من لێرەم و
هەواڵێک لە تۆ نییە.
بەم شێوەیە،
پایز دێت!

* *  *
(٧)
پایز،
لە ناوو،
دڵی منەوە،دەرکەوت.
تا تۆ نەیەیت،
بڕیار نییە بڕوات!

*  *  * 
(٨)
تەنیایی
چەندین
برینی لەناو دڵما جێهێشتووە.
بۆئەوەی،
تۆم هەر لەبیر بێ،
یەک بەیەکی برینەکان،
خوێ ڕێژ دەکەم!

* *  *

(٩)
بۆ ڕوانین،
لە جێی خاڵیت.
دڵ توانایەکی دەوێ!

* * *

(١٠)
ناوی من،
هەر پیتێکی،
حکایەتی خۆشویستنی تۆیە!

بابەتە پەیوەندیدارەکان