ئەمڕۆ، شەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومی و حزبی و نوێنەرانی ژمارەیەک لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم، ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان KTI (قەیوان) لە هۆڵی تەلاری هونەر-ی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.. دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی ئەم ئاهەنگەی گرتەئەستۆ کە تیایدا زیاتر لە 1000 هەزار خوێندکار بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکییان وەرگرت.