سەرۆك كۆمار مۆنۆمێنتی شەهید تاڵیب سوهەیل-ی كردەوە

״دەبێت هەموومان شانازیی بە شەهیدانی وڵاتەكەمانەوە بكەین״

09:30 - 2024-12-01
عیراق
85 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە ڕێوڕەسمێكدا مۆنۆمێنتی شەهید تاڵیب سوهەیل-ی كردەوە و لە وتەیەكدا دووپاتیكردەوە «شەهیدان لە ویژدانی گەلانی عیراقدا دەژین، دەبێت هەموومان شانازیی بە قوربانیدان و قارەمانێتییەكانیانەوە بكەین».
لە رێوڕەسمەكەدا، كە دوێنێ لە هۆڵی شاهانە لە كازمییە بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە «دامەزراندنی ئەم مۆنۆمێنتە دەربڕینی پێزانین و شانازییە لەلایەن گەلەوە بۆ شەهیدەكانی وڵاتەكەمان كە لە ویژدانی گەلانی عیراقدا دەژین»، وتیشی: ئەوەی ئەم پاڵەوانانە بەخشیویانە بریتییە لە ویستی گەورەی گەلانی عیراق بۆ دیموكراسی و رێگریكردن لە گەڕانەوەی دەسەڵاتی ستەمكار و دیكتاتۆر، كە ئازاریان بۆ گەل و وڵات هێنابوو.
سەرۆك كۆمار، راشیگەیاند: پەرەپێدان بە ئازادییەكان، تەرخانكردنی دادپەروەری و بەشداریی دادپەروەرانە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا لەسەر بنەمای دیموكراسی، ئەركی هەموومانە لەپێناوی خزمەتكردن بە پێشكەوتنی وڵاتەكەمان، ئەوەش مافەكانی هەمووان مسۆگەر دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان