ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کوردستانی نوێ:

"پێویستە حكومەتی هەرێم بەزووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات"

10:48 - 2024-12-02
کوردستان
96 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند:  لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، پێویستە راستەوخۆ ئەو پارەیە دابەشبكرێت و چیتر مووچەخۆران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەدا نەهێڵرێنەوە.
وتیشی: وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك چۆن پێشتر درێغیمان نەكردبوو، لە داهاتووشدا هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان