"رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا لە ناکاو پەرەیان سەند"

10:59 - 2024-12-02
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا بە خێرایی و لە ناکاو پەرەیان سەند، هێزەکانمان لە چەند ئاڕاستەیەکەوە روبەڕوی هێرشی توند بوونەتەوە.
مه‌زڵوم كۆبانێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی، "رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا بە خێرایی و لەناکاو پەرەیان سەند، هێزەکانمان لە چەند ئاڕاستەیەکەوە روبەڕوی هێرشی توند بوونەتەوە، لەگەڵ روخان و کشانەوەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی، دەستوەردانمان کرد بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانی رۆژهەڵاتی خۆمان، حەلەب و ناوچەی تەلڕه‌فعەت بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژییەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێرشی گرووپە چەکدارەکانبه‌رده‌وامه‌ و هێزەکانمان لە حەلەب و تەل ره‌فعەت و ئەلشەهبا بوێرانە بەرگریان لە گەلەکەمان کرد.
مه‌زڵوم كۆبانێ باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئێمە کاردەکەین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایه‌نه‌كانی سوریا بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی گەلەکەمان و دوورخستنەوەیان بە سەلامەتی لە ناوچەکانی تەلڕه‌فعەت و شەهبا بەرەو ناوچە سەلامەتەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات، لە کاتێکدا بەرخۆدانی هێزەکانمان بەردەوامە بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب.

بابەتە پەیوەندیدارەکان