دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و جەختیكردەوە لەسەر گرنگی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیكردن لە سەقامگیریی ناوچەكە.
لە دیدارەكەدا، باس لە دۆخی ئەمنی لە گۆڕەپانی ناوخۆ و ناوچەیی كرا، سەرۆك كۆمار پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەكانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان و پێدانی متمانەی زیاتر پێیان دووپاتكردەوە و روونیشیكردەوە كە پێشهات و رووداوەكان لە سوریا و كاردانەوەیان لەسەر ناوچەكە بەگشتی، جێی بایەخ و سەرنجی زۆرن، ئاماژەشیكرد بە گرنگیی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵی نێودەوڵەتی لە پشتگیریكردن لە سەقامگیریی ناوچەكە و دوورخستنەوەی زیاتری ناوچەكە لە شەڕ و كوشتن و وێرانكاریی.