هەولێر.. دیداری یادی سەد ساڵەی پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی

01:02 - 2024-12-02
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریكرد لە ڕێوڕەسمی یادی سەد ساڵەی لە دایكبوونی چرای زانست و زانای گەورەی كورد، پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی، رێوڕەسمەكە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەلایەن كۆڕبەندی هزری ئیسلامی و رێكخراوی رۆشنبیریی مستەفا زەڵمی، رێكخرابوو.
پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی، كەسێكی ماندووی رێگەی ئاینی ئیسلام و زانست و زانیاریی بوو، خاوەنی چەندین كتێبـی چاپكراوە لە بوارەكانی شەریعە و یاسادا، ئەو پەروەردەی حوجرە و خانەقا و مەدرەسەی مزگەوتەكانی لادێ و شار و شارۆچكەكانی كوردستان بوو، بە ئەزموون و تێگەیشتنەكانی خۆی، وەرچەرخانێكی زانستی هێنایەئاراوە بە تایبەت لە پەیوەندییەكانی نێوان یاسا و شەریعەتی ئیسلامیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان