سلێمانی، بەم نزیكانە پرۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب) دەكرێتەوە

01:06 - 2024-12-02
کوردستان
29 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە: لە بەردەوامیی هەوڵەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كۆمپانیای جێبەجێكار هەستا بە قیرتاوكردنی دوا قۆناغەكانی پرۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب) كە بە بەردەوامی كاری تێدا دەكرێت تا بتوانرێت بەزووترین كات، پرۆژەكە بەڕووی هاووڵاتیانی خۆشەویستدا بكرێتەوە. 
راشیگەیاندووە: پرۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب) پرۆژەیەكی گشتییە و بۆ خزمەتی گشتییە و بە تەواوبوونی پردەكە، كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوە و قەرەباڵغی ناوچەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان