كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی، سیمپۆزیۆمێكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، سازكرد.
لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی، كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕی، بە دروشمی (هیچ پاساوێك نییە بۆ توندوتیژیی دژی ژنان) سیمپۆزیۆمێكی سازكرد.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا، دكتۆرسۆزی ئازاد محەمەد رێكخەری دڵنیایی جۆری كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕی، وتارێكی پێشكەشكرد، پاشان لەلایەن مامۆستا لاڤان تالب بەڕێوەبەری پانێڵ، پانێڵستان بانگهێشتكران بۆ پێشكەشكردنی بابەتەكانیان، دواتر د.نەشمیل رەسوڵ پزیشكی پسپۆڕی دەروونی، پانێڵێكی بەناونیشانی (توندوتیژیی خێزانی و فشاری دەروونی) پێشكەشكرد، عەمید سەركەوت عومەر پانێڵێكی بەناونیشانی (بەشداریكردنی ژنان لە سەركردایەتیكردنی كۆمەڵگە و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی مرۆیی) پێشكەشكرد.
هەروەها د.دڵپاك تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانیی جێندەری زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی، پانێڵێكی بەناونیشانی (خێزانێكی ئارام، زامنی كۆمەڵگەیەكی ئارامە)، د.شاخەوان سیامەنسوری سەرۆكی بۆردی وتاری ئاینی لە پارێزگای سلێمانی، پانێڵێكی بەناونیشانی (ئیسلام چی بۆ ژنان كردووە؟) پێشكەشكرد.
كۆتا پانێڵیش بەناونیشانی (راگەیاندنی كوردی و توندوتیژیی دژی ژنان) لەلایەن د.تاژان دڵشاد مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانییەوە، پێشكەشكرا.
لەكۆتاییشدا، بڕوانامەی بەشداریكردن لەلایەن پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی و پ.ی.د.بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، بەخشرایە پانێڵستەكان.