ئاسۆ مامەند: دەبێت حكومەتی داهاتوو حكومەتی خەڵك بێت

04:06 - 2024-12-03
کوردستان
107 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت، وەك یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاووڵاتیانمانداوە.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەگفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەبێت حكومەتی داهاتوو حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت و یەكێتیش رۆڵی كارا ببینێت لە كابینەكەدا، وەك یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانمان داوە.
هاوكات ئاسۆ مامەند، لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە خزمەتكردنی دانیشتوانی شاری كەركوك بەتایبەت لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە وتی: دەتوانن لە كۆمەڵانی خەڵكی كەركوك بپرسن كە چۆن خزمەت دەكرێن و ئیشوكارەكان بەڕێوەدەچن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هەنگاوی تر بەڕێوەن كە لە ئایندەدا خزمەتی زیاتری دانیشتوانی شارەكە دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان