وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى خوێندکارانى پارالێل و ئێواران دەردەکات.
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.