دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و لە كۆبوونەوەیەكدا قسەیان لەسەر رووداوەكانی سوریا و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و هێوركردنەوەی قەیرانەكان لە ناوچەكەدا، كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوە روونكردنەوەی لەبارەی راوێژ و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دەرەوە لەچوارچێوەی هەماهەنگییەكاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە دا، كە هەوڵەكان بەشێوەیەكە ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا بەهێز بكات.
لەلایەكی دیكەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پێشهاتەكانیان كرد بەتایبەتی بارودۆخی سوریا.
سەرۆك كۆمار و ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، جەختیانكردەوە لەسەر «پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ناكۆكی، بەشێوەیەك كە ئاسایشی گەلی سوریا بپارێزێت و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێت».