جێگری سه‌رۆکی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیادا کرد

08:50 - 2024-12-04
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عیراق و میکێلی کامێرۆتۆ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عیراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاروبارەکانیدا بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆک، سوپاس و ستایشی کارەکانی میکێلی کامێرۆتۆ، کونسولی گشتیی ئیتالیای لە ماوەی ڕابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها کونسولی گشتیی ئیتاڵیاش سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد لە ماوەی کارکردنیدا.

لای خۆیەوە باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا خۆشحاڵى خۆی دەربڕی کە لە عیراق دەستبەرکاربووە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان