عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەینێ سەردانی بەغدای پایتەخت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
عەباس عێراقچی، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا تورکی و روسییەکەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە دەوحە کۆدەبنەوە.
وتیشی، وەزیری دەرەوەی قەتەر بەشداری کۆبوونەوەکەی دەوحە ناکات، وەزیرانی دەرەوەی روسیا، تورکیا و ئێران لە چوارچێوەی ئاستانە کۆدەبنەوە.
هەوڵەکانی عێراقچی لەکاتێکدایە، رۆژانى یەک و دووى ئەم مانگە، سەردانى دیمەشق و ئەنقەرەى کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەوە، جارێکى دیکە پشتیوانیی تارانی بۆ حکومەت و گەلی سوریا دووپاتکردەوە، بڕیاریشە بەم نزیکانە سەردانی مۆسکۆ بکات.