گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند،کاری لە پێشینەی حکومەتی عیراق دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا کاریگەری لەسەر ئابووریی و ئاسایشی خۆراکی عێراق دروستناکات.
محەمەدحەنوون دەشڵێت، عیراق بۆ دابینکردنی ماددەی خۆراکیی پشت بە سەرچاوەی هەمەچەشن دەبەستێت و تەنیا بەرهەمی سووریا هاوردە ناکات، لەبەرئەوە دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە کاریگەریی لەسەر عێراق، نابێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، ئاماژەی بەوەشدا، کاری لە پێشینەی حکومەتی عیراق دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ هاوڵاتییان، بۆ نموونە لە بەرهەمهێنانی گەنمدا ژمارەی پێوانەیمان تۆمارکردووە و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 300 هەزار تۆن.
پلانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق هاوردەکردنی ماددەی خۆراکییە لە وڵاتانی دراوسێ، حەنوون دەڵێت، بەمنزیکانە شەش ناوەندی گەورەی دیکە بۆ فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکان دەکەنەوە.