پەیامێك بۆ رۆژی سەركەوتن

سەرۆك كۆمار: كاردەكەین بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی سەقامگیریی لە ناوچەكەدا

09:28 - 2024-12-10
عیراق
72 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە پەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن بەسەر داعشدا، نووسیویەتی:
لە رۆژی سەركەوتن بەسەر چەتەكانی داعشی تیرۆریستیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین  هەر لە سوپا و پۆلیس و هێزەكانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، بە وەفاو رێز و پێزانینەوە دەڕوانین لە خوێنی شەهیدەكانمان و فەتوای مەرجەعی باڵای ئایینی كە پێكهاتەكەی گەلی كۆكردەوە.
جارێكی تر ویستمان دووپات دەكەینەوە لەسەر یەكڕیزیی نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی هەوڵە ئەمنییەكان و كاری هاوبەش لەپێناوی چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی چاوەڕوانكراو، هاوكات كاردەكەین بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی سەقامگیریی لە ناوچەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان