بەهۆی قەیرانی ئابوری وڵات و قەرزێکی زۆر لەسەری حکومەتی پاکستان داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات هەوڵبدەن چا کەمتر بخۆنەوە لە جاران، چونکە هێنانی چا لە دەرەوەی وڵات زۆر لەسەر ئابوری وڵات کەوتوە و ساڵانە بەبڕی زیاتر لە 600- 700 ملیۆن دۆلار چا لە دەرەوە دەکڕێت، بەم کڕینەش پاکستان دەبێتە گەورەترین وڵات لە سەرفکردنی چا لەسەر ئاستی جیهاندا.
وەزیری پلاندانانی وڵات دەڵێت: رۆژانە دوو بۆ سێ پیاڵە یان کوپ بۆ هەر یەکێک بەسە و لەوە زیاتر بەهەردەردانی سەروەت و سامانی وڵاتەکەیانە، شایانی باسە چا لە پاکستان پڕ رەواجترین خواردنەوەیە و 200 ملیۆن هاووڵاتی ئەو وڵاتە هەریەکەیان رۆژانە نزیکەی 10 جار چا دەخۆنەوە.