محەمەد كازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە عیراق پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق دووپاتكردەوە لە روبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی تیرۆریستی كە هەڕەشە لە خاكی عیراق بكات، دەشڵێت، هیچ نیگەرانیەك لە عیراق نییە چونكە هێزێكی گەورەی سەربازی هەیە.
باڵیۆزی ئێران لە عیراق وتیشی، عیراق هەموو جۆرە هێزێكی ئەمنی و سەربازی هەیە كە توانای شەڕكردنی هەیە لەگەڵ مەترسیدارترین ڕێكخراوە چەكدارەكان و تیرۆریستییەكاندا، دەشڵێت بە بوونی هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی و دەزگای دژەتیرۆر هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە.