رێکخراوی هاندیکاپ کە رێکخراوێکی خاوەنپێداویستی تایبەتی نێودەوڵەتییە،لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای پەسەندكردنی پەیماننامەی مافەكانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام رێگری لە ژنان و پیاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكرێت لە وەرگرتنی تەواوی مافەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ٪١٥ی دانیشتوانی عیراق بەدەست خاوەن پێداویستی تایبەتی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن، لەنێوان دۆخی جەستەیی و دەروونی و نەخۆشی كە پێویستیان بە پشتگیری و چاودێری تایبەتە.
هاوکات، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش پێشبیندەكات، ١٦٪ی خەڵك لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵ جۆرێكی دیاریكراوی خاوەن پێداویستیدا دەژین.