دوێنێ 12 -12 لە هۆڵی ماڵی ڕووناکبیری سەلام لە شاری خانەقین، د.عەدالەت عەبدوڵڵا، نوسەرو مامۆستای زانکۆ، سمینارێکی زانستیی لەژێر ناونیشانی (ڕاگەیاندن و شێوەزاری لۆکاڵی) پێشکەش بە رووناکبیرانی شاری خانەقین کرد، تیایدا ئاماژەی بە قۆناغی سەرهەڵدانی چاپخانەو وەرچەرخانی میدیا بۆ قۆناغی ماسمیدیاو ئەزموونی وڵاتانی ئەورورپا کرد لە سەدەی 15 و 18 و پرۆژەی ناپلیۆن لە فەرەنسا و ئەزموونی وڵاتانی تر تا دەگاتە عێراق و کوردستان.