بەڕێز کاک ئەمیر مەحمود
بەڕێز کاک کاروان ئەحمەد
گیانلەدەستدانی چوار منداڵی چاوگەشی گەرمیان لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئازارێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانیکردن.
بۆ ئەم رووداوە ناخهەژێنە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
رۆحی ئەم ئازیزانەمان شاد ، لەخوای گەورە داواکارم سەبووری و دڵنەوایی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان