د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد ئەلحسان نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق و لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی بارودۆخی گشتیی عیراق و دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی ناوچەكە كرا، بەتایبەتی پێشهاتەكانی سوریا و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قۆناغی گواستنەوە، كە گەرەنتی یەكڕیزی و سەقامگیریی سوریا و مافەكانی گەلەكەی بكات.
سەرۆك كۆمار، پێویستیی رۆڵی نێردەی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و گەشەپێدان لە عیراق و روبەڕوبوونەوەی تەحەدداكانی ئێستادا، روونكردەوە و جەختیشی لەسەر گرنگیی تێڕوانینی رێبەری باڵا عەلی سیستانی كردەوە لەبەر رۆشنایی گفتوگۆی سەرۆك وەزیران لەگەڵ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و پەرۆشی بۆ سەقامگیریی عیراق و دوورخستنەوەی لە گرژییەكان.
لای خۆیەوە، محەمەد ئەلحسان، پابەندبوونی نەتەوەیەكگرتووەكانی دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە عیراقدا بەدەستهاتوون لە ئاسایش و گەشەپێدان و هەوڵدان بۆ بەهێزكردنیان.