وەزارەتی ناوخۆی عیراق رەتیدەكاتەوە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا لەناو خاكی عیراقدا بێت.
مقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن كە گوایا ماهیر ئەسەد لەناو خاكی عیراقدایە، دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە.
پێشتریش روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ باسی لەوەكردبوو كە ماهیر ئەسەد لە روسیایە، ئەوەش دوای ئەوەی كە بە هەلیكۆپتەرێك لە سوریاوە گواستراوەتەوە بۆ عیراق.
تائێستا شوێنی ماهیر ئەسەد برا بچوكی بەشار ئەسەد كە فەرماندەی فیرقەی چوار بووە لە سوپای سوریا و لە لیستی سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا و بەریتانیادایە، ئاشكرانیە.