ئەنالێنا بێربۆک: تورکیا بەرپرسیارێتی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریای لە ئەستۆدایە

05:39 - 2024-12-17
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، کۆبانێ سیمبولی ئازایەتی گەلی کوردە دژی داعش، تورکیاش بەرپرسیارە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.

ئەنالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X  رایگەیاند، کۆبانێ سیمبولی شەڕی بوێرانەی کوردە لە دژی داعش.

ئاماژەی بەوەشداوە، خوێنڕشتنی زۆر دواشتە کە پێویستە خەڵکی لە دواین ١٤ ساڵ شەڕ ئەزموونی بکات، هەروەها تورکیا بەرپرسیارێتی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریای لە ئەستۆدایە و هیوای سەلامەتییان بۆدەخوازین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان