سەرۆک بافڵ: لەپێناو شکۆداریی ئەم ئاڵایەدا خەباتی بێوچانمان کردووە و قوربانیی زۆرمان داوە

01:13 - 2024-12-17
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵای کوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەمانە لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیدا، لەپێناو شەکانەوە و شکۆداریی ئەم ئاڵایەدا خەباتی بێوچانمان کردووە و قوربانیی زۆرمان داوە. بۆیە پێویستە هەموومان بە یەک خەون و یەک ئامانجی هاوبەشەوە، بە قبووڵکردنی جیاوازییەکان و دوور لە بەرژەوەندیی حزبییەوە ئەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانە لەیادنەکەین و کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر بکەین، داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێین و ژیانێکی سەقامگیرتر لەژێر سایەی ئاڵاکەماندا بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان
بەرز و شکۆداربێت ئاڵای کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان