خانەقین، سیمپۆزیۆمێك لەسەر تەڵاق و كاریگەرییەكانی

01:50 - 2024-12-17
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

زەینەب ئەركەوازی

 
كۆمەڵەی  ژنانی خانەقین بە هاوكاریی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە خانەقین و نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و دەزگای راگەیاندن و نێودەوڵەتی لە خانەقین، دوێنێ سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگیان لەسەر «دیاردەی جیابوونەوە و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگە» رێكخست.
سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن د.ڕابعە عەباس، پارێزەر و شارەزای دادوەری ئەركان كاكیی و شێخ ریاز ئەلتائی پێشكەشكرا و ئامانجیش لێی، دەستنیشانكردنی رێژەی تەڵاق و لێكۆڵینەوە لە گرنگترین هۆكارەكانی زیادبوونی و كاریگەرییە نەرێنییەكانییەتی لەسەر كۆمەڵگە بە گشتی، لەگەڵ چەندین هۆكاری دیكە.
بەشدارانی سیمپۆزیۆمەكە، قسەشیان لەسەر پەروەردەكردنی كۆمەڵگە لە پرسی هاوسەرگیریدا، هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكان، گرنگیدان بە پرسە یاساییەكان، ئامادەكردنی كوڕ و كچ پێش هاوسەرگیریی بۆ شارەزابوونیان لە بەرپرسیارێتیی خێزانی، هەمواركردنەوەی یاساكان، كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان