وەفدى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم رێکەوتن.
بەگوێرەى راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و هەنگاوی پێویست بۆ سەرخستنی گیراوەتەبەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا هاوڕابوون بە زووترین کات، کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی بەرنامەکە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو پێکبهێنن .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران هەردوولا کۆکبوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵویستی بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا.
کۆبوونەوەکەی پیرمام، دووەم کۆبوونەوەی پارتی و دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، کۆبوونەوەی رابردووش لە 30ی مانگی رابردوو لە دەباشان بەڕێوەچوو.