پێشانگایەکی هونەرمەند نامق عەلی قادر کرایەوە

11:47 - 2024-12-18
دووتوێ
147 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 16/12/2024 هونەرمەند نامق عەلی قادر پێشانگایەکی تایبەتی بۆ 43 تابلۆی خۆی بە ناونیشانی(هەڵبژاردەیەک لە ئەزموونی هەشتاکانم) لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر کردەوە. لەوبارەیەوە نامق عەلی قادر بە کوردستانی نوێی رایگەیاند: ئەو تابلۆیانەم لە ساڵانی1986-1990 کێشاوە کە مێژووەکەیان کۆنە و بۆ بەر لە 35 ساڵ دەگەڕێتەوە کە تەکنیکی نوێ و شێوازی نوێم بۆ کێشانی تابلۆکان بەکارهێناوە، کە زۆربەیان لەسەر کاغەز کێشراون.
ئا: رەهێل سەمەد


#كوردستانی نوێ- هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان