سەرۆك كۆمار: یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ئەوەی یاسا سەروەربێت

09:50 - 2024-12-19
عیراق
55 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار، جەختدەكاتەوە لە «سەروەریی یاسا بەتایبەتی لە پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا».
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، سەردانی تەلاری نوێی دادگای باڵای فیدراڵی كرد و لەلایەن دادوەر جاسم محەمەد ئەلعمەیری پێشوازیی لێكرا و تەئكیدی لەسەر گرنگی رۆڵی دادگا لەچوارچێوەی كاری دەستووری و بەهێزكردنی هاوكاریی هاوبەش لەنێوان دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی دەوڵەتدا لەپێناوی چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەریی یاسا كردەوە.
ئاماژەی بەوەكرد كە ئەزموونی دیموكراسی لە عیراقدا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە كە مایەی شانازییە و وتیشی: «بەهێزكردنی دیموكراسی، پێویستییەكی بەپەلەیە بۆ رێگریی لە تاكڕەویی لە بڕیارداندا». هەروەك تەئكیدی لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ ئەوەی یاسا سەروەربێت.
لای خۆیەوە، دادوەر ئەلعمەیری، جەختیكردەوە كە دادگاكان پابەنددەبن بە راپەڕاندنی ئەركە دەستوورییەكانی بەوپەڕی سەربەخۆییەوە، هەروەك ستایشی پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك كۆماری بۆ دادگاكان كرد لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانج و ئەركەكانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان