عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە لێپرسراو ئەنجومەنی کۆمیتەی رێکخستنی مەکتەبەکانی یەکێتی کرد.
لە دیدارێکدا کۆمیتەی مەکتەبەکان لەپای بەشداری کارای میدیاکاران و کادرانی راگەیاندن لە هەڵبژاردندا سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کرد و ستایشی راگەیاندنکارانی یەکێتییان کرد کە سەرباری راپەڕاندنی ئەرکە پیشەیی و میدیاییەکانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی یەکێتی رۆڵی کاریگەریان بینی کە ئەمە جێگای پێزانینی هەموو لایەکە.
لە بەرامبەردا هەڤاڵ عیماد ئەحمەد سوپاسی ئەو پێزانین و رێزلێنانەی کرد و روونیکردەوە کە لەم قۆناغ و هەلومەرجەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە کە پەرۆشانە کاربکەین بۆ سەرخستنی پرڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی وڵاتەکەمان
بە تایبەت یەکێتییەکان بەرپرسیارێتییان زیاترە کە چۆن بەشێکی کاریگەر بوون لە سەرکەوتنی هەڵبژاردن و سەرخستنی یەکێتییەکەیان ئاواش لەم قۆناغەدا پشتئەستوور بە رێبازی سەرۆک مام جەلال کاردەکەین بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە یاسایی و ئیدارییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە وەڵام دەرەوەی خواستی هەموو لایەک بێت .
وتیشی، یەکێتی لە حکومەتی نوێدا بەشدار و شەریکی راستەقینە دەبێت نەک بەشداریپێکەر و کاربەڕێکەر،ەمەش لەپێناوی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە بە خەڵکەکەی خۆمانمان داوە.
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێتی پەرۆشانە هەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ باشترکردنی ئەزموونی هەرێم و ژیانی خەڵک بۆئەوەش بە پڕۆژەوە ستراتیژێکی نیشتمانیی و کوردستانیانەوە کاردەکەین بۆ داهاتوویەکی روونتر بۆ گەلەکەمان کە دڵنیام لەم وێستگەی گۆڕانکاریەشدا بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک سەردەکەوین.