محەمەد شیاع سودانی: هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونیم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجامنەداوە

10:06 - 2024-12-20
عیراق
59 جار خوێندراوەتەوە

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی عیراقییە، محمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، نوێنەرایەتی دیپلۆماسیمان لە دیمەشق دەستیبەکارەکانی کردووەتەوە و رەتیدکاتەوە هیج پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا ئەنجامدابێت.

هەرلە چەوپێکەوتنەکەدا سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، عیراق دژی پەیوەندیی نییە لەگەڵ ئیدارەى نوێی سووریا، ئەگەر ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی سەقامگیریی و ئارامی سووریا و ناوچەکە بێت.

سودانی وتیشی، کە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە دیمەشق دەستى بەکارەکانى کردووەتەوە، پاش ئەوەی بەهۆی دۆخی ئەو وڵاتەوە کارەکانی راگرتبوو.

سەرۆکوەزیرانی عیراق رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا ئەنجامدابێت و رایگەیاندووە، عیراق چاوەڕوانیی هەنگاوی کردارییە لە ئیدارەی نوێی سووریا، نەوەک قسە و گوفتار.

سودانی، جەختی لە پێویستی رێزگرتن لە ئیدارەى نوێی سووریا کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانە لە دۆخی سووریا و ناوچەکە، پێویستە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە گرەنتی لەوبارەیەوە پێشکەش بکەن و رێز لە فرەیی سووریا بگرێت، لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا، هەموو پێکهاتەکان بەشدارییان پێبکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان