سەرەتای ساڵی داهاتوو، خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەمواری بڕگەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتە هەمان خشتەوە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەموارکردنەوەی ئەو بڕگەیە نابێت تەنها زیادکردنی بڕگەی نوێ بێت بۆ بودجەکە، بەڵکو پێویستە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
عەتوان عەتوانی راشیگەیاند، پێویستە چارەسەریی بنەڕەتی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر بدۆزرێتەوە.
مانگی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاساكەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، بەڵام لە ئەنجومەنەكە تائێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەكراوە.