فلاشی ئابووری

10:34 - 2024-12-22
ئابووری
21 جار خوێندراوەتەوە

عیراق غازی پێویستی نییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با

ل: ئابووری

ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق به‌ مه‌سرای راگه‌یاند: به‌رهه‌می ناوخۆی غاز به‌شی كارپێكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ ناچاری سه‌عاتی كاره‌بامان كه‌مكردۆته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیار بوو به‌ پێی رێكه‌وتنێك توركمانستان غاز بۆ عیراق بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نه‌كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی هه‌ندێك كاروباری بانكییه‌وه‌ بۆ پێدانی پاره‌كه‌ی، كه‌ بانكی بازرگانیی عیراق سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات.
ئه‌لمه‌سرا

بابەتە پەیوەندیدارەکان